مەهەپە داوا لە دەم پارتی دەکات گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان بکات

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان،  ڕێبەری پەکەکە
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە

سەرۆکی مەهەپە، داوا لە دەم پارت دەکات کە سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا جەختی لە ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کردەوە.

هاوکات باخچەلی داوا چەکدانانی پەکەکە و هەڵووەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە دەکات. هاوکات گوتی: چاوەڕێن بێ دواکەوتن دەم پارتی سەردانی ئیمڕاڵی بکات و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە. 

ناوبراو گوتیشی: جیاکردنەوەی کورد لە تورک مەحاڵ و بێمانایە، وەک ئەوە وایە جیهان لە سیستمی خۆر دەربهێنیت.

 
 
Fly Erbil Advertisment