ئێران قوتابخانەی خوێندنی فارسی لە سووریا دەکاتەوە

شاری ئەلبوکەمال، سووریا
شاری ئەلبوکەمال، سووریا

لە ئەلبوکەمال باخچەیەکی ساوایان هەیە بە ناوی "ئایندەی منداڵان" و مێژووەکەی فارسییە، ئەگەرچی لە زمانی سەرکی سووریا عەرەبییە، بەڵام منداڵانی ئەلبومال لە باخچەی ساوایاندا زمانی فارسی دەخوێنن و کاتێک گەورە دەبن، دەرفەتی خوێندنیان بە سکۆلەرشیپ لە ئێران. بۆ دەڕەخسێنن.

لە نێوان دابەزینی ئاستی خوێندن و تەشەنەسەندنی هەژاری لە وڵاتێکی پڕ لەشەڕ، ئێران کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکە ئایینی و کولتوورییەکانی خۆی لەنێو دانیشتووانی ناوچەکانی سووریادا، لە ڕێگەی مەزارگە و قوتابخانەکانەوە.

لە دیارترینی ئەم دیاردەیەش بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی شیعەگەرایی لە نێو منداڵاندا، وەک ئەوەی لە "باخچەی ساوایانی ئایندەی منداڵان" لە ناوچەی ئەلبوکامالی سووریادا ڕوودەدات، ئەویش بە فێرکردنی مەنهەجی پەروەردەیی بۆ منداڵان کە زمان و مێژووی فارسی ئێرانیان فێردەکەن.

هەروەها سکۆلەرشیپ بۆ خوێندن لە ئێران دابین دەکرێت، بە ئامانجگرتنی خوێندکارانی قوتابخانە و گەنجانی تەمەن سییەکان، ئەمەش بازنەی کاریگەریەکانی فراوانتر دەکات، بە گوتەی چاودێران، "تاران بە بەس بە هەبوونی سەربازانی لە سووریا ڕازی نییە، بەڵکو بە دوای ئەوەدا دەگەڕێت ناسنامەی ئایینی و کولتووری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە سووریا بگۆڕێت، ئەویش بە بەکارهێنانی پەروەردە و پشتیوانی ماددی وەک پردێک بۆ گەیشتن بە خواستەکانی".

لەوبارەوە ڕامی عەبدوڵرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، "فێرکردنی زمانی فارسی لە پارێزگای دێرەزوور، بەهۆی دانیشتووانەوە نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی هەژموونی تاران بەسەر ئەم ناوچەیەی سووریا".

ڕامی گوتیشی: "میلیشیاکانی ئێران لە دێرەزوور، ئافرەتان و منداڵان ملکەچی خولی پەروەردەیی دەکەن لەژێر ناوی پەرەپێدانی زانستیدا".

ڕوونیشی کردەوە کە "زمان لە ڕێگەی هاندانەوە فێردەکرێت، چ بە پارە بێت یان لە ڕێگەی دامەزراندن لە ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە ئێرانییەکان".

 
Fly Erbil Advertisment