ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا: ترەمپ سەرسامی پوتینە
کارول نیهامەر، ڕاوێژکاری نەمسا ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە میانی پەیوەندییەکدا پرسیاری لەبارەی پیرۆزبایی و کاریگەری و بۆچوونی خۆی لەسەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لێ کردووە.
کارول دەڵێت: ترەمپ حەزی کرد گفتوگۆی لەگەڵدا بکات و دەستبەجێ دەستی کردووە بە قسەکردن لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا، بەبێ ئەوەی هەردوولا باس لە وردەکارییەکانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان بکەن.
لای خۆیەوە پێشتر ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا لە کتێبی بیرەوەرییەکانی کە پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە، نووسیویەتی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا "بەتەواوی سەرسامە" بە کەسایەتی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا.