لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان: داشکاندن بە بۆنەی هەینیی ڕەش، "Black Friday" قەدەغەیە

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، ئاگاداری سەرجەم پزیشکانی ددان دەکاتەوە، کە هەموو بانگەشە و ڕێکلامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی داشکاندن بە بۆنەی هەینی ڕەش "Black Friday" یان هەر ناوێکی دیکە سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکانە.
چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2024، لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، لە میانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هەر ڕێکلامێک لەژێر ناوی داشکاندن بە بۆنەی بلاک فرایدەی یان هەر ناوێک دیکە قەدەغەیە و سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستانە.
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، داوا لە پزیشکانی ددان دەکات پابەند بن بە ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی شکۆی کاری پزیشکی ددان.
هاوکات دەڵێت: لەکاتی هەبوونی سەرپێچی یان کارکردنی پزیشکی بیانی دەتوانن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە سەندیکا ئاگادار بکەنەوە و ناوی پزیشک بە هیچ شێوەیەک لە فۆرمەکە نازانرێت.