سۆلیڤان: بایدن هەوڵەکانی بۆ ئاگربەست لە غەززە چڕ دەکاتەوە

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی ده‌ست به هه‌وڵه جیددییه‌كانی ده‌كات بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه، ده‌شڵێت: سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پێداگره.
چوارشه‌ممه، 27ـی تشرینی دووه‌می 2024، جه‌یك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "جۆو بایدن، ئه‌مڕۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه چڕ ده‌كاته‌وه."
سۆلیڤان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بایدن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له توركیا، قه‌ته‌ر و میسر و لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت.
سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، جۆو بایدن لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا، گوتی: "خەڵکی غەززە بە بارودۆخێکی سەختدا تێ دەپەڕن، ئەمەش بەهۆی بزووتنەوەی حەماسەوەیە کە ڕەتی دەکاتەوە گفتوگۆ بکات بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، حەماس بژاردەیەکی لە بەردەمە تاکە ڕێگە بۆ دەرچوون لەم بارودۆخە، ئازادکردنی بارمتەکانە؛ ئەگەر ئەو کارە بکات ئێمە هاوکاری مرۆیی دەگەینینە غەززە."
سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوە کرد "لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەمەریکا هەوڵێکی دیکە لەگەڵ تورکیا، میسر و قەتەر دەکات بۆ ئەوەی ئاگربەست لە غەززە بێتەوە ئاراوە و، تا جەنگەکە کۆتایی بێت و بارمتەکان ئازاد بکرێن."
جەختی لەوەش کردەوە "داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و سەقامگیرییە، خەڵکی فەڵەستین مافی خۆیانە دەوڵەتیان هەبێت، بەڵام ناکرێت هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل هەبێت، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
هاوكات، سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمنیی ئیسرائیل، ڕێککەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە لوبنان پەسەند کرد.