ئەردۆغان: تورکیا ئامادەیە بەشداریی لە ئاگربەستی غەززەدا بکات
سه‌رۆكی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌شداریی ئاگربه‌ست له غه‌ززه بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كوشتارگه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی بهێنرێت.
چوارشه‌ممه، 27ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوتارێكدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر شێوه هاوكاری و به‌شدارییه‌كی ئاگربه‌ست له غه‌ززه دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆكی توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "توركیا له پێناو ڕاگرتن و كۆتاییهێنان به كوشتارگه‌ی غه‌ززه‌ییه‌كان ئاماده‌ی هه‌ر جۆره هاوكاری و به‌شدارییه‌كه."
چوارشه‌ممه، 27ـی تشرینی دووه‌می 2024، جه‌یك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه چڕ ده‌كاته‌وه."
سۆلیڤان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه "بایدن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له توركیا، قه‌ته‌ر و میسر و لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت."
سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، جۆو بایدن لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا، گوتی: "خەڵکی غەززە بە بارودۆخێکی سەختدا تێ دەپەڕن، ئەمەش بەهۆی بزووتنەوەی حەماسەوەیە کە ڕەتی دەکاتەوە گفتوگۆ بکات بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، حەماس بژاردەیەکی لە بەردەمە تاکە ڕێگە بۆ دەرچوون لەم بارودۆخە، ئازادکردنی بارمتەکانە، ئەگەر ئەو کارە بکات ئێمە هاوکاری مرۆیی دەگەینینە غەززە."
سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوە کرد "لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەمەریکا فشارێکی دیکە لەگەڵ تورکیا، میسر و قەتەر دەکات بۆ ئەوەی ئاگربەست لە غەززە بێتەوە ئاراوە و تا جەنگەکە کۆتایی بێت و بارمتەکان ئازاد بکرێن."
جەختی لەوەش کردەوە "داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و سەقامگیرییە، خەڵکی فەڵەستین مافی خۆیانە دەوڵەتیان هەبێت، بەڵام ناکرێت هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل هەبێت، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵکان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمنیی ئیسرائیل، ڕێککەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە لوبنان پەسەند کرد.