بەریتانیا.. 6 کەس بە تۆمەتی ئەندامییەتی پەکەکە دەستگیر کران

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، 6 کەسیان دەستگیر کردووە کە ئەندامی پەکەکەن، ئەم ڕێکخراوە لە وڵاتەکەیان بە قەدەغەکراو ناسێنراوە و ڕێگریی لە هەر چالاکییەکیان دەکەن.

چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2024، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، پۆلیسی بەریتانیا 6 کەسی بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە دەستگیر کرد. هاوکات، پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، دەستگیرکراوەکان 4 پیاو و 2 ژنن، کە تەمەنەکانیان لەنێوان 23 بۆ 62 ساڵیدایە.

لای خۆیەوە هێلین فلاناگان، هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی فەرماندەیی پۆلیس، گوتی: ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنەمان کردووە دوای ئەوەی دڵنیابووینەوە کە ئەو کەسانە ئەندامی "پەکەکەی تیرۆرست"ـن.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەڵمەت و بەدواداچوونە بۆ پاراستنی هەموو هاووڵاتییەکانمانە، بە تایبەتی هاووڵاتییانی تورک و کورد.