هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: ڕووسیا ده‌یه‌وێت ژێرخانی وڵاتانی "ڕۆژئاوا" په‌ك بخات

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ، ڕووسیا تا دێ ڕیسكی زیاتر ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك ئه‌م ڕیسكانه وا ده‌كات هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) مادده‌ی پێنجی په‌یماننامه‌كه‌ی بورووژێنێت.
چوارشه‌ممه، 27ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕووسیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد ده‌ستی كردووه به گرتنبه‌ری ڕێكار و چالاكی دژی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی كه پرۆسه‌ی تێكدانی ژێرخانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ڕووسیا سیسته‌می مانگی ده‌ستكرد به شێوه‌یه‌كی گه‌وره و به‌رفره‌وان په‌ك ده‌خات.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ڕووسیا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ستراكچه‌ری ناوچه سه‌ربازییه‌كانی ڕێك خستووه‌ته‌وه و بۆ خۆی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو هێزی وشكانیشی به‌هێز كردووه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕووسیا تا دێ ڕیسكی زیاتر ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك ئه‌م ڕیسكانه وا ده‌كات هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) مادده‌ی پێنجی په‌یماننامه‌كه‌ی بورووژێنێت كه تایبه‌ت به به‌رگریی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌كه له یه‌كدی، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه هێرشی بكرێته سه‌ر.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌ڵمانییه گوتووشیه‌تی، ڕووسیا ئامانجیه‌تی ڕیسكێك بكات و بیسه‌لمێنێت هاوپه‌یمانیه‌كه له به‌رانبه‌ر هه‌ر سیناریۆ و ڕیسكێكی له‌م شێوه‌یه ناتوانێت یه‌كگرتوو بێت و به‌رگریی له یه‌كدی بكه‌ن.