یەحیا ڕەسووڵ: ده‌نگۆی خستنه ئاماده‌باشی هێزه عێراقییه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌نگۆی خستنه ئاماده‌باشی هێزه عێراقییه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ڕه‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕه‌تی كردۆته‌وه هیچ جۆره ئاماده‌كارییه‌كی سوپا و هێزه عێراقییه‌كانیان به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی كرابێت.
یه‌حیا ڕه‌سووڵ ڕایگه‌یاندووه "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌نگاوی پێشتری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه داوای ئامادەکردنی پلانی ئاماده‌باشی به‌گوێره‌ی قەبارەی هەڕەشە دەرەکییەکان و خۆپارێزیی تەواو بۆ پێداویستییە ئەمنییەکانی بۆ وەزارەتی دەرەوە کردبوو، تاوەكوو له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له نه‌نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان به‌دواداچوونی بۆ بكات."
به‌گوته‌ی ڕه‌سووڵ "ئامانجی پلانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه بووه عێراق له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا هه‌نگاوی پێویست به‌گوێره‌ی ینه‌مای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێته‌به‌ر، به ئامانجی پاراستنی عێراق و ڕێگریكردن له هه‌ڕه‌شه شه‌ڕانگێزییه‌كانی ئیسرائیل."