فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق ڕەتی دەکەنەوە حکوومەت بە مووچەی ئەوان هاوکاریی غەززە و لوبنان بکات

فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی عێراق له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت نیگه‌ران كه بۆ پاڵپشتیكردنی خه‌ڵكی لوبنان و غه‌ززه، بڕیاری لێبڕینی 01%ـی مووچه‌كانیانی داوه.
دوای حكوومه‌تی عێراق بڕیاری لێبڕینی 01%ـی مووچه و خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی عێراقی دا به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و پشتیوانی بۆ هاووڵاتییانی لوبنان و غه‌ززه، كه به‌هۆی جه‌نگی ئیسرائیله‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان نیگه‌رانی خۆیانیان به‌رانبه‌ر به بڕیاره‌كه ده‌ربڕی.
له‌م باره‌وه، كه‌ناڵی "السومریة" له ڕاپۆرتێكدا بۆچوونی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی به‌غدای وه‌رگرتووه و تێیدا به‌رانبه‌ر به بڕیاره‌كه ناڕازین.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌دا قسه‌یان كردووه، بۆچوونیان وایه، حكوومه‌ت ده‌بێت له سه‌ره‌تادا ژیانی مووچه‌خۆر و خانه‌نیشیانی خۆی باشتر بكات، دواتر هاوكاری بۆ هه‌ر كه‌سێكی دیكه كۆ بكاته‌وه.
ئه‌وانه‌ی قسه‌یان كردووه، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی عێراقی بارودۆخیان خراپه به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ره پله‌نزمه‌كان و پێیان وایه حكوومه‌ت ده‌بێت له سه‌ره‌تادا مووچه‌ی ئه‌وان ڕێك بخات و بۆیان به‌رز بكاته‌وه. هاوكات ترسی خۆیان نیشان داوه كه ڕه‌نگه له میانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا گه‌نده‌ڵی گه‌وره له لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌وه بكرێت.
هه‌روه‌ها داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن له بری ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه به مووچه و خانه‌نشینییه‌كانیان بكرێت، ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بكات كه بۆ عێراقییه‌كان گرنگه.