ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیی لە ئۆکرانیا پێشنیازی بڵاوەپێکردنی سیستەمی پاتریۆت لە پۆڵەندا دەکات
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێشنیازی بڵاوه‌پێكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سیسته‌می پاتریۆت ده‌كات بۆ به‌رگریی ئاسمانی له پۆڵه‌ندا به مه‌به‌ستی پاراستنی هێڵه‌كانی گه‌یاندنی چه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ئۆكرانیا له جه‌نگی دژ به ڕووسیا.
پێنجشه‌ممه، 28ـی تشرینی دووه‌می 2024، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، پێشنیازێكی خسته به‌رده‌م هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك "ناتۆ" به مه‌به‌ستی گه‌یاندن و بڵاوه‌پێكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سیسته‌می پاتریۆت بۆ به‌رگریی ئاسمانی له پۆڵه‌ندا له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی هێڵه‌كانی گه‌یاندنی چه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی دیكه بۆ ئۆكرانیا له جه‌نگی دژ به ڕووسیا.
چوارشه‌ممه، 27ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕووسیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد ده‌ستی كردووه به گرتنبه‌ری ڕێكار و چالاكی دژی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی كه پرۆسه‌ی تێكدانی ژێرخانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، ڕووسیا سیسته‌می مانگی ده‌ستكرد به شێوه‌یه‌كی گه‌وره و به‌رفره‌وان په‌ك ده‌خات.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو، ڕووسیا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ستراكچه‌ری ناوچه سه‌ربازییه‌كانی ڕێك خستووه‌ته‌وه و بۆ خۆی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو هێزی وشكانیشی به‌هێز كردووه.
ڕوونیشی كردبووه‌وه، ڕووسیا تا دێ ڕیسكی زیاتر ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك ئه‌م ڕیسكانه وا ده‌كات هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) مادده‌ی پێنجی په‌یماننامه‌كه‌ی بورووژێنێت كه تایبه‌ت به به‌رگریی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌كه له یه‌كدی، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه هێرشی بكرێته سه‌ر.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌ڵمانییه هه‌روه‌ها گوتبووی، ڕووسیا ئامانجیه‌تی ڕیسكێك بكات و بیسه‌لمێنێت هاوپه‌یمانیه‌كه له به‌رانبه‌ر هه‌ر سیناریۆ و ڕیسكێكی له‌م شێوه‌یه ناتوانێت یه‌كگرتوو بێت و به‌رگریی له یه‌كدی بكه‌ن.