داوای کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتووانی غەززە دەکرێت
وەزیری دارایی ئیسرائیل، داوای داگیرکردنی غەززە و کەمکردنەوەی ڕێژی دانیشتووانی کەرتەکەی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، بیزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکدا کە لەلایەن ئەنجوومەنی یەشا کە لە کەناری ڕۆژئاوا ڕێکخرابوو، گوتی: "دەتوانرێت دۆخێک دروست بکرێت کە ژمارەی دانیشتووانی غەززە لە دوو ساڵدا بۆ نیوەی قەبارەی ئێستای کەم بکرێتەوە".
گوتیشی: "پرۆسەکە پارەیەکی زۆری تێناچێت، ئەگەریش ببێت نابێت بترسین لە تەرخانکردنی پارە بۆی.
بانگەوازەکانی سمۆتریچ بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە نوێ نییە، چەند جارێکی دیکەش هەمان داوای لە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کردووە.