پوتین: بێبەزەییانە وەڵامی دوژمنەکانمان دەدەینەوە
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تره‌مپ سیاسییه‌كانی زیره‌ك و به ئه‌زموونه؛ ده‌شڵێت، له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانیان ده‌سته‌وسان نابن و بێبه‌زه‌ییانه وه‌ڵامییان ده‌ده‌نه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 28ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر جۆره گفتوگۆ و دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه.
ڤلادیمێر پوتین هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، لارییان له نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان نییه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ. گوتیشی: تره‌مپ سیاسییه‌كانی زیره‌ك و به ئه‌زموونه، به‌ڵام ئیداره‌ی بایدن هه‌وڵ ده‌دا كۆسپ له به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی تره‌مپ له‌گه‌ڵ مۆسكۆ دروست بكات.
سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانیان ده‌سته‌وه‌ستان نابن و بێبه‌زه‌ییانه وه‌ڵامییان ده‌ده‌نه‌وه و بۆ پاراستنی ڕووسه‌كان ئاماده‌ن به مووشەکی "ئۆریشنیک" كه خێراییه‌كه‌ی له سه‌رووی ده‌نگه، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆكرانیا. ده‌شڵێت "هێرشه‌كه له ئانوساتدایه."
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، هێرشی مووشه‌كی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر ڕووسیا به چه‌كی "ڕۆژئاوا" به‌تایبه‌تی به مووشه‌كی "ئه‌تاكمز"ـی ئه‌مه‌ریكی بێوه‌ڵام نابێت.