ئەشواق جاف: پارتی ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه براوه‌كان له حكوومه‌ت به‌شدار بن
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت: پارتی باوه‌ڕی وایه، هه‌ر لایه‌نێك به‌شداری له حكوومه‌تدا بكات، پێویسته بنه‌ماكانی یه‌ك حكوومه‌ت، یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سه‌ردانه‌كانی پارتی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستیان پێكردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پارتی باوه‌ڕی وایه، هه‌ر لایه‌نێك به‌شداری له حكوومه‌تدا بكات، پێویسته بنه‌ماكانی یه‌ك حكوومه‌ت، یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكات، نه‌ك له پایته‌خت له حكوومه‌ت و له‌كاتی گه‌ڕلانه‌وه‌یان بۆ شاره‌كانیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌شواق جاف دووپاتیشی کردووە، پارتی ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه براوه‌كان له حكوومه‌ت به‌شدار بن، به‌ڵام هه‌ر لایه‌نێكیش بڕیاری ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆی دابێت، پارتی رێز له بڕیاره‌كه‌ی ده‌گرێت.