مالیکی باس لە مەترسییەکانی فراوانبوونی شەڕی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەکات
سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه دژی هه‌ر هه‌وڵ و پرۆسه‌یه‌كن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌ڵكوو له هه‌ڵوێستی دژایه‌تییان به‌رانبه‌ر "قه‌واره‌ی زایۆنی" پاشگه‌ز نابنه‌وه.
نووری مالیكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراق له گوتارێكدا ستایشی حزبوڵڵای لوبنان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی وا تێ ده‌گه‌ن حزبوڵڵا به له‌ده‌ستدانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی له‌ناو چووه و هه‌ره‌سی هێناوه، له خه‌یاڵدا ده‌ژین.
مالیكی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، حزبوڵڵای لوبنانی، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراق، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵا و ئه‌وانی دیكه كه قه‌واره و بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تین و ڕیشه‌ی ئایینیان هه‌یه، به‌رهه‌م و زاده‌ی "ئوممه"ـتێكن، كه ئاسته‌نگ و قوربانی و به‌رخۆدان ناناسێت.
سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له شه‌ڕی دژ به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حزبوڵڵای لوبنانی سه‌ركه‌وێت، ده‌بێته سه‌رداری ناوچه‌كه و خۆی ده‌كاته خاوه‌نی دۆسیه‌ی ئاسایش له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ فه‌ڵه‌ستین، لوبنان و ئێران، به‌ڵكوو بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له ناویشیاندا عێراق، بۆیه ئه‌و مه‌ترسییه به‌ر له‌وه‌ی ڕوو بدات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو تاك، كۆمه‌ڵ و وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ناوچه‌كه پێویسته.
مالیكی جه‌ختیشی له هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر جۆره هه‌وڵ و بیرۆكه‌یه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و پشتگیركردنی ئه‌م هه‌وڵ و پرۆسه‌یه له ڕێگه‌ی سیاسی، مه‌عنه‌وی و مێدیایی دووپات كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر به دوژمنایه‌تی قه‌واره‌ی زایۆنی و بوونی له ناوچه‌كه نه‌گۆڕه، هه‌ر هه‌وڵێكیش بیه‌وێت عێراق به ئاراسته‌ی خۆڕاده‌ستكردن و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ناپاكی ببات، ناتوانێت مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌مان تێبپه‌ڕێت."