یەحیا ڕەسوڵ: تۆڕێکی ماددەی هۆشبەر دەیانویست بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەر بێننە نێو عێراق

لیوا یەحیا ڕەسوڵ
لیوا یەحیا ڕەسوڵ

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ  ڕایگەیاند: بە چاودێریی و بەدواداچوونی بەردەوامی هێزەکانی هەواڵگریی نیشتمانی، تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران کە هەوڵیان دەدا بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەر بێننە نێو عێراق و وڵاتانی دراوسێ.

پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ماوەیەکە هێزەکانی هەواڵگریی نیشتمانی بەدواداچوون و چاودێریی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەکەن و توانیان تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانانی ئەو ماددە هۆشبەرانە دەستگیر بکەن، هەروەها دەست بەسەر 48 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەری کریستالدا گیرا.

ئەو گوتەبێژە دەشڵێت: تۆڕەکە هەوڵیانداوە کە ئەو بڕە زۆرەی  ماددەی هۆشبەر بێننە نێو عێراق، دەشڵێت: تۆڕەکە نەوەک هەر هەوڵیان داوە ماددە هۆشبەرەکە لە عێراق و ناوچە جیاجیاکان ساغ بکەنەوە، بەڵکو هەوڵیانداوە کە بڕێکی دیکە ببەنە وڵاتانی دراوسێی عێراقیش، ئاماژە بەوە دەکات کە زانیارییە هەواڵگرییەکان هاوکار بوون لە ئاشکرا کردنی ئەو تۆڕە نێودەوڵەتییەی ماددە هۆشبەرەکان.

 
Fly Erbil Advertisment