لە گرتووخانەکانی عێراق دانپێدانان به قوربانیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی مردن له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌مه‌به‌ستی دانپێدانانی به‌زۆر به زیندانیان له‌ناو گرتووخانه‌كان و بنكه ئه‌منییه‌كانی عێراق پشتڕاست ده‌كاته‌وه و داواش له قوربانیان ده‌كات، سكاڵاكانیان پێشكه‌ش به لیژنه‌كه‌یان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و سه‌رپێچیكاران به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه ده‌شڵێت: تاوانباران له‌و ناوه‌ندانه هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیان پێشێل كردووه، پارێزه‌رێكیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، چیتر ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ دانپێدانانی به‌زۆر له عێراق حاڵه‌ت نه‌ماوه و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو و ده‌یان كه‌س به نادادپه‌روه‌ری له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان گیانیان سپاردووە.
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له زیندانه‌كان و بنكه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته تادێت حاڵه‌ته‌كانی دانپێدانانی به‌زۆر له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و فشار روو له زیادبوون ده‌كات، داواش له قوربانیان ده‌كات، سكاڵاكانیان پێشكه‌ش به لێژنه‌كه‌یان بكه‌ن، له‌كاتێكیشدا ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتیی بابه‌تێكی گه‌رمی شه‌قامی عێراقییه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه، به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان ڕێگری له تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی مافی مرۆڤدا هاتووه، تاوانباران له بنكه ئه‌منییه‌كان به‌هێزی ئه‌شكه‌نجه‌دان قوربانیان ناچار ده‌كه‌ن واژوو له‌سه‌ر دانپێدانانه‌كان بكه‌ن. بە نیگه‌رانییه‌وه له‌و ڕاپۆرته‌كانی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی مردن له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌و بنكانه ده‌ڕوانن، كه هه‌موو بنه‌ماكانی ماف و كه‌رامه‌تی مرۆڤ پێشێل ده‌كات و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌یه، كه خودی عێراقیش ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، له‌وانه‌ش، ڕێككه‌وتنی به‌رهه‌ڵستی كردنی ئه‌شكه‌نجه‌دان.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و پێشێلكاریانه متمانه‌ی نێوان هاووڵاتییان و ده‌وڵه‌ت لاواز ده‌كات و وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌باره‌ی سیسته‌می یاسای عێراقی له‌سه‌ر ئاستی جیهان نیشانده‌دات و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌و دۆسییانه ده‌كه‌ین و به‌رپرسان و تاوانبارانی ئه‌و كه‌یسانه سزا ده‌ده‌ین.
لیژنه‌كه داواشی له حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرد، ڕێكاری به‌په‌له بگرنه‌به‌ر و میكانیزمه‌كانی چاودێریكردنی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه چالاكتر بكه‌ن و ڕۆڵی لیژنه‌كانی سه‌ربه‌خۆی لێكۆڵینه‌وه كارا بكه‌ن و سزای سه‌رپێچیكاران توندتر بكه‌ن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سامه‌ڕائی، پارێزه‌ری عێراقی دووپاتیكرده‌وه، دانپێدانان به قوربانیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه له عێراق چیتر حاڵه‌ت نه‌ماوه و بووه‌ته دیارده له زیندانه‌كانیش، تا ئێستا زۆرێك له كه‌سانی بێ‌تاوان له‌و ناوه‌ندانه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دانیان به تاوانێكدا ناوه، كه خۆیان نه‌یانكردووه و هه‌رله‌ژێر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، زیندانه‌كانی عێراق بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری دیمه‌نی تراژیدی و چیرۆكی سته‌مكاریی ده‌رهه‌ق به بێتاوانان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ بوونی ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مان كه له‌كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی سوودانی داواكاری سه‌ره‌كیی سوننه‌كان بوو، به‌ڵام به‌گوته‌ی چاودێران، هه‌وڵی به‌شێك له لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌و یاسایه‌ی په‌كخستووه و له به‌ڵێنه‌كانیان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.