گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیان پێ کردەوە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوهەواوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە دەستیان پێ کردووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 29ـی تشرینی دووەمی 2024، لاوەند مەمووندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاند، بەهۆی تەمومژ و گۆڕانی کەشوهەوا دوێنێ شەو گەشتی چەند وڵاتێک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دواخران، بەڵام ئەم بەیانییە گەشتەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.

گوتیشی: هەریەک لە گەشتەکانی هەولێر – ئیستەنبوڵ، هەولێر – شاریقە، هەولێر – عەممان، هەولێر – دۆحە بەهۆی تەمومژەوە دواخران".
لاوەند مەمووندی ڕاشیگەیاند:  بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوهەواوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە دەستیان پێ کردووەتەوە. 
دوێنێ شەو بەهۆی ئەو تەمەی کوردستان و بە تایبەت کە شاری هەولێری گرتەوە، گەشتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەگەڵ چەند وڵاتێک دواخران و کاتژمێر نۆی ئەم بەیانییە گەشتەکان دەستیان پێ کردەوە.