ناتانیاهۆ: حزبوڵلا دەیەوێت لەژێر ناوی ئاگربەست یاری لەگەڵ ئیسرائیلدا بکات

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامادەن دەستێکی توند لە حزبوڵلا بدەن، چونکە ئەو ڕێکخراوە دەیەوێت لەژێر ناوی ئاگربەست یاری لەگەڵ ئیسرائیل بکات.
ناتانیاهۆ ڕاشیگەیاند، ئامادەی ئاگربەستن لە غەززە، بەڵام ئامادەنین شەڕ کۆتایی پێ بهێنن تا ئەوکاتەی حەماس لەناودەبەن.

دەشڵێت: "ڕۆژی ڕابردوو ئێمە پێنج ئەندامی حزبوڵلامان کوشت، ئەمڕۆ زیاتر دەکوژین، کەس ناتوانێت یاری و تاکتیک لەگەڵ ئێمەدا بەکاربهێنێت، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد، فەرمان بە سوپاکەمان دەکەین ئامادەی ئاگربەست بن لە هێڵەکانی پێشەوە.
بەرەوپێشچوونی باشمان سەبارەت بە ئازادکردنی بارمتەکان بەدەست هێناوە بەشێک لەم بەرەو پێشچوونانە پەیوەندییان بە هەبوونی یەحیا سینوارەوە هەبوو، چونکە ئەو لە ڕابردوودا ڕێگری ڕێککەوتن بوو.
ئامادەین بۆ ئاگربەست لە غەززە، بەڵام ئامادەی کۆتاییهێنان بەجەنگ نین، چونکە هێشتا ئامانجی سەرەکیمان، کە کۆتاییهێنانە بە حەماس بەدەست نەهێناوە.