ململانێ چەکدارییەکان لە سووریا سەرهەڵدەدەنەوە
ئاڵۆزی و ململانێ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان جارێكی دیكه له چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی سووریا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و گرووپه چه‌كداره‌كان و سوپای حكوومه‌تی سووریا به توندی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و زیانی گیانیش له نێویاندا هه‌یه؛ هاوكات پسپۆرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌سه‌د ناچار به گفتوگۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به بوونی هه‌سه‌ده بهێنێت له وڵاته‌كه‌ی.
ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئاڵۆزییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان جارێكی دیكه له چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی سووریا به‌تایبه‌تی له ئیدلب و حه‌له‌ب له نێوان سوپای حكوومه‌تی سووریا و گرووپه میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له لایه‌ك و ته‌حریر شام و گرووپه‌كانی دیكه كه ناویان له خۆیان ناوه ئۆپه‌راسیۆنی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوژمنكاری" سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شه‌ڕ و پێكدادانی توند له نێوان هه‌ردوولادا ڕووی داوه و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوژمنكاری"، توانیویانه چه‌ند شوێنێك كۆنترۆڵ بكه‌ن.
هاوكات حكوومه‌تی سووریا له‌م باره‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌حریر شام "به‌ره‌ی نوسره"ـی به فه‌رمی بۆ گۆڕه‌پانی ململانێ چه‌كدارییه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند و وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریاش سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، هێزه‌كانیان له ئیدلب و حه‌له‌ب ڕووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ختی چه‌كداری بوونه‌ته‌وه و كوژراویش له ڕیزه‌كانی سوپادا هه‌یه.
زانیارییه سه‌ربازییه‌كانی هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی كفرجوون، بستروون، مه‌عمه‌ل زه‌یت، ڕیف موهه‌ندسین و سه‌رمین له حه‌له‌ب له لایه‌ن چه‌كدارانی ڕێكخراوی قاعیده‌وه كۆنترۆڵ كراون و ته‌واوی چه‌ك و بنكه‌كانی سوپای سووریاش له حه‌له‌ب و سه‌راقیب كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی چه‌كدارانی ڕێكخراوه‌كه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه، چه‌كدارانی ته‌حریر شام له حه‌ربه‌ل و شێخ عیسا كه ناوچه‌ی كوردین له سووریا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، به‌ڵام ده‌گوترێت به توندی وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه و كوژراو و برینداریان له دوای خۆیان به جێ هێشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، شوان زه‌نگه‌نه، پسپۆر و شاره‌زای سیاسی تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24 گوتی: ناوچه‌كانی نێوان ئیدلب و حه‌له‌ب كه به ناوچه‌ی "كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان" ناو ده‌برێن و پێشتر له ساڵی 2020ـدا ئه‌م ناوچانه به پێی ڕێككه‌وتنێكی نێوان سووریا، توركیا، ڕووسیا و ئێران ده‌ستنیشان كراون، چالاكی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو پلانی سه‌ربازی توركیا كه چه‌ند ئامانجێكی له خۆ گرتووه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا ناچار به گفتوگۆ و دانوستان بكات سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له باكووری سووریا.
شوان زه‌نگه‌نه باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانی توركیا ده‌ستپێشخه‌ری پێشوه‌خته‌ی ڕووداوه‌كانه له سووریا كه به‌م نزیكانه له‌و وڵاته ڕوو ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت له میانی پلانه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه ده‌یه‌وێت "ڕۆڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باكووری سووریا" به‌هێز بكات.
زه‌نگه‌نه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و "ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی توركیا"، له سووریا هاوكاته له‌گه‌ڵ گفتوگۆ نوێیه‌كانی ناو حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی توركیا بۆ تێگه‌یشتنێكی نوێی سیاسی له‌گه‌ڵ كورد، كه ڕه‌نگه بیه‌وێت پاڵ به ناتانیاهۆوه بنێت له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكووری سووریا، ئه‌نقه‌ره په‌راوێز نه‌خات.