عێراق.. چەند حزبێکی کەم هەوڵ بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەدەن
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایدەگەیەنن، تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی بەفەرمی ڕەشنووسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی باس نەکردووە.
ڕەحیم عەبودی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ لایەنێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بابەتی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی بەفەرمی نەخستووەتە بەرباس.
عەبوودی دەشڵێت: "بابەتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن تەنها چەند حزبێکی کەم هەوڵی بۆ دەدەن، ئەویش لەپێناو دەستکەوتی سیایدا، بەڵام یاسای ئێستای هەڵبژاردن کێشەی نییە و لەگەڵ ئەوەدان بەردەوام بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بە هەوڵدان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن تۆمەتبار دەکەن.