سووریا؛ له سێ ڕۆژدا 242 كه‌س له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا كوژراون
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر باكووری ڕۆژئاوای سووریا له دژی سوپای حكوومه‌ت ده‌ست پێ كردووه.
هه‌ینی، 29ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر باكووری ڕۆژئاوای سووریا به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب له دژی سوپای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ كردووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پێكدادانه‌كانی نێوان گرووپه‌كانی سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوژمنكاری" و سوپای حكوومه‌تی سووریا، زیانی گیانی و ماددی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، له میانی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه، 27ـی تشرینی دووه‌می 2024ـوه سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه، 242 كه‌س كوژران.