ڕووسیا: ئەوەی لە حەلەب ڕوو دەدات هێرشە بۆ سەر سەروەریی سووریا
ڕووسیا نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر ڕووداو و پێشهاته سه‌ربازی و چه‌كدارییه‌كانی سووریا ده‌رده‌بڕێت و داوا له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات، كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات.
هه‌ینی، 29ـی تشرینی دووه‌می 2024، دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملن) ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بارودۆخی ئه‌منی حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به دوژمنایه‌تی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی سووریا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
پیسكۆڤ گوتیشی، رووسیا پشتگیری له حكوومه‌تی سووریا ده‌كات بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ینی، 29ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر باكووری ڕۆژئاوای سووریا به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب له دژی سوپای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ كردووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕوونی كرده‌وه، پێكدادانه‌كانی نێوان گرووپه‌كانی سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوژمنكاری" و سوپای حكوومه‌تی سووریا، زیانی گیانی و ماددی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، له میانی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه، 27ـی تشرینی دووه‌می 2024ـوه سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه، 242 كه‌س كوژران.