هاکان فیدان: تورکیا لەبارەی ململانێکانی سووریا هەنگاوی پێویست دەنێت

هاکان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا
هاکان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی له‌ ململانێ و ئاڵۆزییه‌ نوێیه‌كانی سووریا به‌شدار نییه‌، به‌ڵام هاوكات هه‌نگاوی پێویست له‌م باره‌وه‌ دەنێت.

شه‌ممه‌، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ناوه‌ڕاستی جه‌نگ و ململانێكانی ناوچه‌كه‌، هاوكات له‌م ناوچه‌ جوگرافییه‌ له‌رزۆكه‌دا، ڕۆڵی زیاتر له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌گێڕێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی كرده‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی له‌ ململانێ و ئاڵۆزییه‌ نوێیه‌كانی سووریا به‌شدار نییه‌، به‌ڵام هاوكات هه‌نگاوی پێویست و یه‌ده‌گ له‌م باره‌وه‌ ده‌گرێته‌به‌ر.

هاكان فیدان هه‌روه‌ها داوای كرد سه‌رنج ئاگه‌یی زیاتر بخرێته‌ سه‌ر سه‌قامگیریی له‌ سووریا، عێراق، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باشووری قه‌وقاز، ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ڕه‌ش، كه‌ ئه‌مه‌ ئامانجی بنه‌ڕه‌تی توركیایه‌.