یونیسێف: 70 لە سەدی تووشبووانی ئایدز لە ساڵی 2023ـدا کچانی هەرزەکار بوون
ڕێكخراوی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی منداڵان و هه‌رزه‌كاران له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا سوودیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی "به‌رگریی جه‌سته" وه‌رگرتووه، به‌ڵام كچانی هه‌رزه‌كار ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كانی سوودوه‌رگرتن له ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و پشتیوانی پێویست، ده‌بنه‌وه.
هه‌ینی، 29ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕێكخراوی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف"، له نوێترین ڕاپۆرتدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ڕێژه‌ی 70%ـی كچانی هه‌رزه‌كار كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 19 ساڵه، له ساڵی 2023ـدا تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوونه.
ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی 90%ـی تووشبووانیش به ئه‌فریقا و باشووری بیانی گه‌وره بووه.
یونیسێف سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، 96 هه‌زار كچ و 41 هه‌زار كوڕی هه‌رزه‌كار كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 19 ساڵه، له ساڵی 2023ـدا تووشی ئایدز بوونه.