ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌بیان كۆنترۆڵ كرد

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرووپه چه‌كداره‌كان دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كانی ته‌حریر شام "به‌ره‌ی نوسره" و ئه‌وانی دیكه، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، توانیویانه فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرووپه چه‌كداره‌كان كه له لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، شاری مه‌عه‌ڕه‌تو نوعمانیان كۆنترۆڵ كردووه دوای ئه‌وه‌ی سوپای حكوومه‌تی سووریا به‌ره‌و شاری خان شه‌یخوون پاشه‌كشه‌یان كردووه.