ڕۆمانۆوسکی سوپاسی پشتگیریی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی لە ئەرکەکەی دەکات
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بۆ ماڵئاوايى و بهبۆنهى كۆتاييهاتنى ئهركهكهيهوه، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: "سوپاس بۆ هاوکاری و پشتگیریتان بۆ سەرخستنم لە ئەرکەکەم".
شەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەی نێوانیاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کار و هەوڵەکانی ڕۆمانۆوسکی کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هەروەها باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، کە بۆ ماڵئاوايى بهبۆنهى كۆتاييهاتنى ئهركهكهيهوه سەردانی نێچیرڤان بارزانی کردبوو گوتی: زۆر سوپاس بۆ هاوکاری و پشتگیری هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنم لە ئەرکەکەمدا".
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات گفتوگۆیان لەباری پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.