محەممەد ڕەئووف: یەکگرتوو هەرگیز مەبەستی نەبووە ببێتە ئاڵتەرناتیڤی پارتی و یەکێتی
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌كردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كاتانه‌ی له‌ناو یه‌كگرتوودا كاری كردووه و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بووه، به‌رده‌وام كاری سیاسی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و حزبه به‌رده‌وام به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات بڕوات؛ ده‌شڵێت، سه‌ركردایه‌تی "ئیخوان" كه یه‌كگرتوو له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌یه، له ڕووی سیاسییه‌وه سروشتی "وه‌رزه‌كان"ـی ساڵی هه‌یه.
شه‌ممه، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، محه‌ممه‌د ڕه‌ئووف، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌كردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (ئێكس) كه له لایه‌ن كۆڤان عیزه‌ت له كوردستان24ـدا پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ركردایه‌تی "ئیخوان" كه یه‌كگرتوو له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌یه، له ڕووی سیاسییه‌وه سروشتی "وه‌رزه‌كان"ـی ساڵی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گه‌رم ده‌بێت و دۆسیه‌كان ده‌كاته‌وه و ده‌یانخاته ڕوو، پاشان دۆسیه‌كان داده‌خات و هه‌ڵیان ده‌گرێته‌وه.
محه‌ممه‌د ڕه‌ئووف هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ڕووی سیاسییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به یه‌كگرتووه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حزبه، هه‌ر كات بگه‌ڕێته‌وه ناو حزبه‌كه، ده‌رگاكانی بۆ كراوه ده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شداری له كۆنگره‌ش بكات، كه بڕیار وایه له كۆتایی ئه‌م ساڵدا ببه‌سترێت. پێشبینیشی كرد، سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو جارێكی دیكه له كۆنگره ده‌ربچێته‌وه، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره له‌گه‌ڵ ئه‌ودان و ده‌نگی پێ ده‌ده‌نه‌وه به‌تایبه‌تی كه "به‌دیل"ـی نییه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، یه‌كگرتوو به هه‌ندێك گۆڕانكاری له گوتاری سیاسی خۆیدا به‌تایبه‌تی له‌م كۆنگره‌یه‌دا، ده‌توانێت بۆ هه‌شت ساڵی داهاتوو ببێته ناوه‌ندیی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان. ڕوونیشی كرده‌وه، یه‌كگرتوو هه‌رگیز كێبه‌ركێی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌كردووه، چونكه له ساته‌وه‌ختی دروستبوونییه‌وه تا به ئێسته ده‌گات، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نه‌بووه ببێته ئاڵته‌رناتیڤ و جێگره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێك به‌بێ به‌شداریی ئه‌وان. ئامانجی ئه‌و ته‌نیا به‌شدارییه سیاسییه‌كه‌یه و ده‌نگی له په‌رله‌مان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌وه ناو چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی "وه‌رز"ـی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه له 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024 به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی كرده‌وه و ڕه‌تی كرده‌وه، دیزانی پێشوه‌خته بۆ دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان كرابێت.