ڕۆمانۆوسکی: ئەمەریکا پابەندە بە پاڵپشتیی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە

باڵێۆزی ئەمەریکا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان دووپات کردەوە.
شەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
ڕۆمانۆوسکی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمدا، پابەندبوونی ئەمەریکام بۆ پاڵپشتیی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکان دووپات کردەوە.
التقيت بوزير داخلية حكومة إقليم كوردستان العراق @RayberAhmed للتأكيد على التزام الولايات المتحدة بدعم جهود حكومة إقليم كوردستان العراق للحفاظ على الأمن والاستقرار داخل المنطقة ومكافحة التهديدات المستمرة لكل من الولايات المتحدة والعراق. pic.twitter.com/t2fn2gM3Fl
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) November 30, 2024