وەسفی عاسی: پرۆسه‌ی ئازادكردنی ده‌ستگیركراون پرسێكی مرۆییه نه‌ك سیاسی
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت: به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی له كه‌ركووك قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستگیركراون ئازاد كران.
شەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2024، وه‌سفی عاسی، پەرلەمانتاری عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: پرۆسه‌ی ئازادكردنی ده‌ستگیركراون پرسێكی مرۆییه، نه‌ك سیاسی و پێویسته پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی به دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنبووان دێت.
باسی لەوەش کرد، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی له كه‌ركووك قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستگیركراون ئازاد كران.
جەختی لەوەش کردەوە، ئه‌گه‌رچی ئێمه زانیارییمان له‌باره‌ی ژماره‌ی ئازادكراوان و ده‌ستگیركراوان نییه، به‌ڵام نابێت هیچ ده‌ستگیركراوێك بمێنێت، ساڵانێكه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانەوەی ڕۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.