وەزارەتی بەرگریی سووریا: هێرشی پێچەوانە دەست پێ دەکەین

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، بەمزووانە هێرشی پێچەوانە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرجەم ناوچە داگیر کراوەکان دەست پێ دەکەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەمزووانە دەچینە بەر هێرشی قورس بۆ وەرگرتنەوەی هەموو ناوچەکان و ڕزگارکردنیان لە تیرۆر.
ئەوەشی خستە ڕوو، هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی تیرۆریستان بە سەرکەوتن و ئیرادەیەکی تەواوەوە بەردەوامە.
شه‌ممه، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كانی ته‌حریر شام "به‌ره‌ی نوسره" و ئه‌وانی دیكه، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، توانیویانه فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرووپه چه‌كداره‌كان كه له لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، شاری مه‌عه‌ڕه‌تو نوعمانیان كۆنترۆڵ كردووه دوای ئه‌وه‌ی سوپای حكوومه‌تی سووریا به‌ره‌و شاری خان شه‌یخوون پاشه‌كشه‌یان كردووه.