دۆناڵد ترەمپ، کاش پاتێلی بۆ سەرۆکایەتیی ئێف بی ئای دەستنیشان کرد
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، کاش پاتێل، کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا ڕاوێژکاری بووە، بەسەرۆکی نووسینگەی لیکۆڵینەوەی فیدرالی "ئێف بی ئای" دەستنیشان کرد.
دۆناڵد ترەمپ، لە پلاتفۆرمی "Truth Social" گوتی: کە "کاش پارێزەرێکی زیرەک و لێکۆڵەر و خەباتگێڕ بووە بۆ ئەمەریکا، یەکەم ئەزموونی ژیانی پیشەیی خۆی، بە ئاشکراکردنی گەندەڵی و بەرگریی لە دادپەروەری و پاراستنی گەلی ئەمەریکا دەست پی کردووە."
ئەم قسانەی ترەمپ بەو مانایەیە، کە کریستوفر ڕەی، بەڕێوەبەری ئێستای FBI کە لە ساڵی 2017ەوە دەست بەکاربووە، دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە یان لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە، هەرچەندە ڕەی، لەلایەن ترەمپەوە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێدرابوو، کەچی FBI بە سەرکردایەتیی ڕەی، لێکۆڵینەوەی لە ترەمپ دەکرد.
پاتێل، لە وەچەی کۆچبەرانی هیندستانە و نووسەری کتێبێکە بەناوی " الدولة العميقة"، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا 2017 تاوەکوو 2021، ژمارەیەک پۆستی باڵای بەڕێوە بردووە، بە تایبەتی لە پێنتاگۆن کاری کردووە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد "کاش، کارێکی سەرسوڕهێنەری کرد لە ماوەی خولی یەکەممدا" دەشڵێت: "ئەرکی ئەو کۆتاییهێنان دەبێت بە پەتای تاوانکاری لە ئەمەریکا و هەڵوەشاندنەوەی باندە تاوانکارییەکان و کۆتاییهێنان بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە سنوورەوە."
ترەمپ، کە لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، دەست بەکار دەبێت، هەروەها چاد کرۆنیستەری بۆ سەرۆکایەتیی دەزگای فیدراڵی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کاندید کرد.