یاریزانێكی ره‌شپێستی ئه‌مه‌ریكی كوژرا
ته‌قه‌ی لێكرا
K24 – هه‌ولێر:
یاریزانی پێشووی تیپی "نیو ئینگلاند پیتریۆتس"ی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی، "دۆناڵد كالدویل" له شاری "تامبا"ی ویلایه‌تی فلۆیدا ته‌قه‌ی لێكرا و له ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
تۆڕی هه‌واڵی"ESPN" بڵاویكرده‌وه، "كالدویل" له رێگه‌ی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و یاریزانه ره‌شپێسته ته‌مه‌نی (41 ساڵ) بوو، له كاتێكدا ده‌چوو بۆ دیدارێكی تایبه‌ت، ته‌قه‌ی لێكرا.
تیپه وه‌رزشییه‌كه‌ی له تویتێكدا سه‌ره‌خۆشیان له خێزان و كه‌سوكاری "كالدویل" كردووه.
ئه‌و یاریزانه له چه‌ندین خولی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆپی پێ به‌شداریكردووه. به تایبه‌تی له ساڵانی نێوان (2002 - 2008) و له (2014) به هۆی تۆمه‌تباركردنی به فرۆشتنی مادده‌ی سڕكه‌ر، بۆ ماوه‌ی (27) مانگ زیندانی كرابوو.
كوژرانی "كالدویل" دوای چه‌ند رۆژێك دێت، له كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێستی ئه‌مه‌ریكا به ناوی "جۆرج فلۆید" كه له لایه‌ن پۆلیسێكی سپی پێستی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، به به‌رچاوی هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامێكدا خنكێندرا.