سەرۆک وەزیرانی سووریا: سوپای سووریا تەواوی خاکی وڵاتەکە ئازاد دەکات
سەرۆک وەزیرانی سووریا، ئاماژە بەوە دەکات، سوپای سووریا ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکان بووەتەوە، بەڵام قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکات، هەروەها سوپا بەڵێنی داوە تەواوی خاکی سووریا ئازاد بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد غازی، سەرۆک وەزیرانی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ کۆبووینەوە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە کە حکوومەت شانبەشانی هێزە چەکدارەکانمان وەستاوە بۆ چارەکردنی ئەو کاردانەوەی کە ڕوویانداوە لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆریستی و بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل لە حەلەب و لادێکانیدا.
سەرۆک وەزیرانی سووریا، ئاماژەی بەوە دا: سوپای سووریا ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکان بووەتەوە، بەڵام قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکات و هەروەها سوپا بەڵێنی داوە تەواوی خاکی سووریا ئازاد بکات.
پاشنیوەڕۆی هەینی 29ـی تشرینی دووەمی 2024، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نێو پارێزگای حەلەب و لەگەڵ سوپای سووریا ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە، لە ئەنجامدا بەشێک لە گەڕەکەکانی پارێزگاکە و ناوچەکانی دەورووبەری پارێزگاکەیان کۆنترۆڵ کرد.