پزیشکیان و سوودانی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد. هەردوولایان جەختیان لە ڕێگەگرتن لە تێکچوونی بارودۆخی سووریا کردەوە بە ئامانجی نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵات و ناوچەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
پزیشکیان و سوودانی، باسیان لە گرنگی هەوڵەکان لە نێوان هەموو وڵاتانی ناوچەکە بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە کرد. هاوکات جەختیان لە گرنگی کارکردنی پێکەوەیی بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە تێکچوونی دۆخی سووریا و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.