سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کوڕەکەی دەرکرد

چاوەڕوان دەکرا هانتەر بایدن، کوڕی سەرۆکی ئەمەریکا، لەسەر چەند دۆسیەیەکی ساختەکاری لە باج و هەڵگرتنی چەک بە شێوەیەکی نایاسایی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان سزا بدرێت، بەڵام بایدن بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کوڕەکەی دەرکرد.

جۆو بایدن گوتی: "تۆمەتی دۆسیەکانی هانتەری کوڕم لەلایەن زۆرێک لە نەیارە سیاسیەکانم بۆ هێرشکردنە سەرم لە هەڵبژاردن بەکار هێنرا." ئاماژەی بەوەش کرد "باوەڕم بە سیستەمی دادوەری هەیە، بەڵام باوەڕم وایە کە لایەنێکی سیاسیی ئەو پرۆسەیەی بۆ  لەباربردنی دادپەروەری بەکارهێنا."

دەشڵیت: "هیوادارم ئەمەریکییەکان لەوە تێ بگەن کە بۆچی من وەک باوکێک و سەرۆکێک ئەم بڕیارەم داوە."

سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر چەندین جار باسی لەوە کردبوو، لێخۆشبوونی سەرۆکایەتیی بە کوڕەکەی نادات، ئەمەش لەکاتێکدایە هانتەر، بە فەرمی دانی بە تاوانەکانیدا ناوە.

هانتەر بایدن، لە ویلایەتی دێلاوێر بە درۆکردن سەبارەت بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و کڕینی چەکی نایاسایی تۆمەتبار کرابوو .

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment