لە شەڕی نێوان هاندەرانی دوو یانەی وەرزشی 100 کەس کوژران
سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند "لە کاتی بەڕێوە چوونی یارییەکی تۆپی پێ لە نزیریکۆری باشووری ڕۆژهەلاتی گینیا، پێکدادان لەنێوان هاندەرانی یانەکان ڕووی دا و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران."
پزیشکێکی نەخۆشخانەیەکی هەرێمیی، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند "نزیکەی 100 کەس کوژراون، هەروەها تەرمەکان بە ڕیز لە ڕاڕەوی بەشی چاوی نەخۆشخانەکە دانراون، لە ڕاڕەوەکانی دیکەش تەرمەکان لەسەر زەوی کەوتوون. بەشی توێکارییش پڕ بووە." هەروەها پزیشکێکی دیکە ڕایگەیاندووە کە "دەیان کوژراو هەن."
شایەتحاڵێک دەڵێت: "هەموو شتێک لە بڕیاری ناوبژیوانەوە دەستی پێ کرد، دواتر هاندەران هێرشیان کردە ناو یاریگاکە."
ڕۆژنامە ناوخۆییەکان بڵاویان کردەوە "ئەم پاڵەوانێتییە ناوخۆییە تایبەتە بە سەرکردەی ئەنجوومەنی سەربازیی جەنەڕاڵ مامادی دومبویا، کە دوای کودەتایەک لە ئەیلوولی 2021 هاتە سەر دەسەڵات و وەک سەرۆکی وڵات سوێندی یاسایی خوارد."
🚨 ¡URGENTE: TRAGEDIA EN GUINEA!
— ÁFRICA FUTBOLERA (@AfricaFutbolera) December 1, 2024
Decenas de niños han perdido la vida después de los enfrentamientos en un torneo de fútbol con intereses políticos en N'Zérékoré
Varias decisiones arbitrales causaron el caos y el ejército empezó a tirar gases lacrimógenos provocando estampidas… pic.twitter.com/o6l3ZGgqXp