پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن

ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی پەرلەمانتاران
ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی پەرلەمانتاران

یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.

کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوای خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز، سروودی نیشتمانی و وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، کۆبوونەوە لەلایەن بە تەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولە، محەممەد سلێمانی لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەستی پێکرد.

یەک بە یەکی پەرلەمانتارە دەرچووەکانی فراکسیۆنەکان سوێندنی یاسایی دەخۆن و بۆ سوێند خواردنەکەش بەرگێکی قورئان و بەرگێکی ئیجیل دانراوە بۆ سوێندن خواردنی پەرلەمانتارانی موسڵمان و پەرلەمانتارانی پێکهاتەی کریستیان، کە سێ پەرلەمانتاریان لەم خولەدا هەیە.