سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی حكوومهت بۆ باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق دووپات دهكاتهوه؛ هاوكات ههردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز.
دووشهممه، 2ـی كانوونی یهكهمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
باڵیۆزی ئیتالیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.