پوتین و پزیشکیان "پشتیوانی بێمەرج" بۆ ئەسەد، دووپات دەکەنەوە
هه‌ردوو سه‌رۆكی ڕووسیا و ئێران سه‌رله‌نوێ پشتیوانی وڵاته‌كانیان بۆ حكوومه‌تی سووریا دووپات ده‌كه‌ن؛ هاوكات باس له گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان به به‌شداری توركیا ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا "كرملن" له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا و مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا "پشتیوانی بێمه‌رج"ـی خۆیان بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا دووپات كردووه.
كرملن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌م بارودۆخه‌دا كه گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باكووری سووریا، پوتین و پزیشیكیان به‌ڵێنیان داوه پشتیوانی له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د بكه‌ن بۆ دووباره سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوور و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان به به‌شداریی توركیا كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه سوپای توركیا له باكووری سووریا پشتیوانی له گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كات.