پامێلا هاک: لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ چەسپاندنی یاساکانی تایبەت بە کاری رۆژنامەنووسی دەکەین
جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی و وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم رۆژنامەنووسان و کاری رۆژنامەنووسی دووپات کردەوە.
دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، پامێلا هاک، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، لە چوارچێوەی مەراسیمی کۆتایی خولی بەرپەچدانەوەی زانیاریی چەوتی مەترسیداری دروستکراوی ژیری دەستکرد کە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بۆ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان و کەرکووک ڕێکی خستبوو، ڕایگەیاند: لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ چەسپاندن و جێبەجێکردنی یاساکانی تایبەت بە کاری رۆژنامەنووسی دەکەن، هاوکات پابەندبوونی خۆی و وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو بوارە دووپات کردەوە.
جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد کە، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێلن بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی پەیوەست بە ڕۆژنامەنووسان، هەروەها گوتی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاردەکەین کاتێک ئالەنگاریی لەبواری کاری رۆژنامەوانیدا هەبێت.
پامێلا گوتی: بەم دواییانە ئێمە 11 گوتەبێژی وەزارەتەکانمان ناردە ئەمەریکا بۆ ئەوەی خوول ببینن تا باشتر پەیوەندیی لەگەڵ رۆژنامەنووسان دروست بکەن و ئاسانکاریی بکەن بۆ دەستگەیشتنی رۆژنامەنووسان بە زانیارییەکان، گوتیشی: جەخت لە پاندی خۆمان بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکەینەوە و ئازادی میدیا یەکێکە لە بناغە سەرەکییەکانی دیموکراسیی.