ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی لە بارەی سووریا بە پەلە کۆ دەبێتەوە
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له له باره‌ی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی سووریا ده‌كات؛ ده‌گوترێت، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی سووریایه.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له له باره‌ی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی سووریاوه به‌هۆی هێرشی له‌ناكاوی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌به‌ستێت.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی سووریا ده‌بێت كه داواكارییه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی هه‌ر یه‌ك له جه‌زائیر، سیرالیۆن، مۆزه‌مبیق و گوایاناوه پێشكه‌ش كردووه.