"حکوومەتی ڕزگاریی سووریا": دڵنیایی دەدەینە عێراق و گەلەکەی
له پێشهاتێكی نوێی تایبه‌ت به بارودۆخ و ململانێ چه‌كدارییه‌كانی سووریا و ئه‌گه‌ره‌كانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ململانێ نوێیانه به‌سه‌ر عێراق، "حكوومه‌تی ڕزگاریی سووریا"، په‌یامێك ئاراسته‌ی عێراق و گه‌لی عێراق ده‌كات و دڵنیاییان پێ ده‌دات.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، "حكوومه‌تی ڕزگاریی سووریا"، كه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی "ده‌سته‌ی ته‌حریر شام"ـدا له پارێزگای حه‌له‌ب كار ده‌كات، په‌یامێكی دڵنیایی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق و گه‌له‌كه‌ی كردووه و تێیدا به‌ڵێن ده‌دات، جووڵه و چالاكییه‌كانی له ناو سووریا، نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق.
ئه‌م په‌یامه دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی "حكوومه‌تی ڕزگاریی سووریا"، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی عێراق كه نه‌یاره‌تی خۆی بۆ هێرشی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر سوپای حكوومه‌تی سووریا له حه‌له‌ب و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ربڕیوه و پشتگیری خۆیشی بۆ دیمه‌شق دووپات كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه ململانێ چه‌كدارییه‌كان له سووریا به‌تایبه‌تی له حه‌له‌ب و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته له نێوان گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا له‌ژێر چه‌تری "ته‌حریر شام" و سوپای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تا ئێسته له ئه‌نجامدا 514 كه‌س كوژراون، كه 268ـیان چه‌كداری ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گرووپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانین، 154ـیان سه‌ربازانی سوپای سووریا و گرووپه میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانین و 92ـی دیكه‌یشیان سڤیلن.