فوئاد حوسێن و فەیسەڵ بن فەرحان هۆشداری لە مەترسیی فراوانبوونی ململانێ هەرێمییەکان دەدەن
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سعوودیە هۆشداری له مه‌ترسیی فراوانبوونی ئاڵۆزی و ململانێ هه‌رێمییه‌كان ده‌ده‌ن؛ هاوكات به پێویستی ده‌زانن سنوورێك بۆ گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه دابنرێت.
دووشه‌ممه، 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له په‌راوێزی "كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتی و به‌هێزكردنی وه‌ڵامدانه‌وه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه"، كه كاره‌كانی له قاهیره‌ی پایه‌ته‌ختی میسر به‌ڕێوه ده‌چن، كۆ بوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆشدارییان له مه‌ترسیی فراوانبوونی ئاڵۆزی و ململانێ هه‌رێمییه‌كان دا، كه ڕه‌نگه به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ر یه‌ك له فوئاد حوسێن و فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان جارێكی دیكه به پێویستیان زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگە له پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بگرێت به‌تایبه‌تی له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری و پاراستنی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان پته‌و بكه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئیسرائیل دژ به خه‌ڵكی غه‌ززه دروستی كردووه.