بە هێرشەکانی ئیسرائیل 33 بارمتە لە غەززە کوژراون
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا 33 بارمتە بەهۆی بۆمباران و هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژراون.
دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، بزووتنەوەی حەماس ئاشکراشی دەکات، بەهۆی بەهۆی تاوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سوپای وڵاتەکەی، چەندین بارمتە بێسەروشوێنن.
بزووتنەوەی حەماس لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، نزیکەی 250 کەسی بە بارمتە رفاند و لە ئاگربەستەکەی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە 100 بارمتەش ئازاد کران، مەزندە دەکرێت تا ئێستا 100 بارمتە لە کەرتی غەززە ماونەتەوە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هۆشداریی دا لەوەی، تا بەر لە 20ـی مانگی داهاتوو بارمتەکان لە غەززە ئازاد نەکرێن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە دۆزەخ.
ترەمپ دەشڵێت: بەرپرسانی ئەو تاوانانە بەشێوەیەکی زۆر توندتر لێیان دەدرێت، لێدانێک لە مێژووی کۆن و نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نەبووە.