هەولێر: ماڵی حەوانەوە بۆ ژنانی بێلانە دروست دەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی ڕێکخراوێکی بیانی "ماڵی حەوانەوە بۆ ژنانی بێلانە" دروست دەکات.
سێشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـێ ڕاگەیاند "بۆ یه‌كه‌مجار لە هەرێمی کوردستان، بە هاوکاریی ڕێکخراوێکی بیانی، لە ژێر ناوی "ماڵی حەوانەوە بۆ ژنانی بێ لانە"، تایبه‌ت بۆ ژنانى بێ‌ماڵ لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروست ده‌كرێت."
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: "کەمتر لە دوومانگ ماوە بۆ تەواوبوونی ئەو ماڵە، هەنگاوەکان دەستیان پێ کردووە و ئامادەکارییەکان کراون، لیژنەش دانراوە، تەنیا لیژنەی تەندروستی بۆ پشکنین دەمێنێت، بۆ ئەو ئافرەتانەی کە به هه‌ر هۆكارێك بێت بێ‌ماڵ و حاڵن، یان هیچ كه‌سێك به‌خۆیانه‌وه نایانگرێت، هەر بۆیە له پەناگەکانی توندوتیژى لەگەڵ ئه‌و ژنانه كراون كه كێشه و هەڕەشەیان لەسەرە، تێکەڵ کراون و ژمارەیان نزیکەی هەشت ژن دەبن، بەڵام ژمارەکەش جێگیر نییە، چونکە بەردەوام ژمارەکان لە گۆڕاندان."
دەشڵێت: "ماڵەکە له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و عێراق دەبێتە یەکەمین ماڵ بۆ ئەو ژنانەی بێشوێنن تا ئەو کاتەی ئەو ژنانە کارێک دەدۆزنەوە و خۆیان دەڕۆن یاخود شوو دەکەن یان کەسێکیان دەیانگرێتەوە خۆیان دروست دەکرێت."
یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هه‌ولێر، ڕایگەیاند "جگه له‌و ماڵه، چه‌ند خانه‌یه‌كی تایبه‌تیشى بۆ منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت و به‌ساڵاچوان، هەروەها پەناگەیەکیش بۆ ئافره‌تانى هه‌ڕه‌شه‌لێكراو دروستكراوه."