باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: وڵاته‌كه‌م به بایەخه‌وه دەڕوانێتە په‌يوه‌ندييه‌كانى لەگەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان
باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق خۆشحاڵيى خۆى به يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى به بایەخه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
سێشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو هاوكارىی و پشتيوانييه‌كى خۆى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه.
ڕاشیگەیاند "لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئيتاڵيا خۆشحاڵيى خۆى به يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و سوپاسى پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایەخه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كان به‌هێزتر بكات."
هەروەها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تيش دۆخ و ڕووداوه‌كانى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.