عەلی ئەکبەر ویلایەتی: باوەڕ ناکەین تورکیا بکەوێتە نێو ئەو تەڵەیەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆیان لێداوە
ڕاوێژکاری ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە ئاژانسی هەواڵەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە ، باوەڕ بەوە ناکەن تورکیا بکەوێتە نێو ئەو تەڵەیەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆیان لێداوە.
سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران لە زاری ڕاوێژکاری ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران گواستوویانەتەوە کە دەڵێت: باوەڕ بەوە ناکەین تورکیا بکەوێتە ئەو تەڵەیەی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆیان داناوەتەوە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە وڵاتانی ناوچەکەی گوت کە سەردانی بۆ کردن، ئاگەداربن و هەماهەنگیی بکەن لەبارەی ئە جموجۆڵەی گرووپە توندئاژۆکان لە سووریا دەیکەن.
لە هەمان کاتتدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە کار دەکەین بۆ گەیشتن بە چارسەرێک و کۆتایی هێنان بەو شەڕ و ئاژاوەیەی لە سووریا هەیە.
ئاژانسەکانی هەواڵی سووریا ڕایانگەیاند: سوپای سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توند دایە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە شارۆچکەی حەما.
ئۆپۆزسیۆنی سووریاش ڕایگەیاند: هێزەکانمان گەیشتوونەتە دەروازەی شارۆچکەی حەما لەچەند بەرەیەکەوە.