ئەردۆغان بۆ سوودانی: ڕێگە لە پەکەکە دەگرین سوود لە ململانێکانی سووریا وەربگرێت
سه‌رۆكی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كاته‌وه.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: ده‌بێت ڕژێمی سووریا به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه بگرێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌خت له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی سووریا كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به‌م پرسه له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان به سوودانی گوتووه، توركیا له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشییه‌كه، هه‌موو ڕێكار و ڕیوێشوێنێك ده‌گرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌م پێشهات و ئاڵۆزی و ململانێیانه‌ی سووریا ده‌رفه‌ت وه‌رنه‌گرێت.