پوتین بۆ ئەردۆغان: ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا بوه‌ستێت
سه‌رۆكی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا به پێویستی ده‌زانێت هاووڵاتییان سڤیل له ئاڵۆزی و ململانێ چه‌كدارییه‌كانی سووریا پارێزراو بن.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا جه‌ختی له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كردووه‌ته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه، هاووڵاتییان سڤیل له ئاڵۆزی و ململانێ چه‌كدارییه‌كانی سووریا پارێزراو بن، ئه‌گه‌رنا سووریا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی نائارامی و ناسه‌قامگیرییه‌كی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر.
ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی، توركیا هه‌وڵی چاره‌ی دیپلۆماسی و سیاسیی سووریا ده‌دات و ئامانجیه‌تی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته پارێزراو بێت.
له لای خۆیه‌وه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا "كرملن" له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پوتین به ئه‌ردۆغانی گوتووه "ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا بوه‌ستێت و پشتگیری له ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی سووریا بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و سه‌پاندنی ده‌ستوور به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی ئه‌و وڵاته."